ناوهڕۆك
پێکهاتەی کاڵەک
- ئاو ٩٢٪.
- پڕۆتین ٧٪.
- شەکر ٦٪.
- چەوری ٠.٢٪.
- ڕیشاڵ ٠.٥٪.
- کانزا ٠.٥٪ کە ئەمانەن: گۆگرد و فۆسفۆڕ و سۆدیۆم و پۆتاسیۆم و کلۆر و مەگنیسیۆم و ئاسن و مس.
- ڤیتامین (C, A, D, B2).
سوودەکانی پزیشکی و بەکارهێنانی کاڵەک
- بۆ زیادکردنی میز و توانەوەی بەردی گورچیلە باشە.
- بۆ پاککردنەوەی سییەکان لە تف و بەڵغەم باشە بەتایبەتی کاتی تێکەڵ کردنی لەگەڵ هەنگوین و زەنجەبیل.
- هێمنکەرەوەی دەروون و پەشۆکاویە.
- هەرس زیاد دەکات و قەبزی لادەدات.
- تێنووەیتی دەشکێنێ و پلەی گەرمی دادەبەزێنێ.
- چالاکی جگەر زیاد دەکات.
- توێکڵی دەرەوەی بۆ هیشکە بیرۆ و نەرم کردنەوەی پێست باشە، لەگەڵ گۆشت تێکەڵ دەکرێت تاوەکو زوو پێ بگات.
- ئارەقهێنە و میز زیاد دەکات و قەڵەوت دەکات و ئارەزووی خواردن زیاد دەکات.
- شیری دایک زیاد دەکات و باشتر وایە لەبەینی ژەمەکان بخورێت.
- خوێن زیاد دەکات و بۆ توانای سێکسی و سیل و مایەسیری و قەبزی بەکاردێت.
- بۆ دانانی بەردی گورچیلە و میزەڕۆ توێکڵی وشککراوی کاڵەک و دەنکی گەنمەشامی و پێکوڵە لە هەریەکەیان (٣٠)گرام دواتر بیکە پۆدر و گەنمەشامیەکە (٢٥)خولەک بکوڵێت بەنەرمی بەڵام پۆدری دووەکانی تر (٥-١٠)خولەک کۆڵاندنی دەوێت و ئاوی هەرسێکیان لیترێک بێت دوای ساردبوونەوە و پاڵاوتن سێ ژەمە پەرداخێک دەخورێتەوە واتە بە دوو ڕۆژ بیخۆرەوە، ئەگەر بەردت دانەنا دووبارەی بکەرەوە بەڵام لەپێش خواردنەوەیدا کەوچکێک زەیتی زەیتوون بخۆرەوە.
- تۆوەکەی گەرم تر و ملیین ترە بۆ ئارەزووی سێکسی و کۆکە و وشکی زمان و گەروو وە سووتانەوەی دوای میز و گورچیلە و میزەڵدان بەسوودە.
- توێکڵی تەڕی لە پێست بدرێت جوانی دەکات وەکو مەڵهەم بۆ چاوی ڕیپۆقاوی بۆسەر سکی منداڵی باکردوو بەکاردێت.
تێبینی: نابێت کاڵەکی شیرین بەسکی بەتاڵ هەموو ڕۆژێک بخورێت نابێت لەگەڵ پەنیر و هەنگوین بخورێت.
سەرچاوەکان
934 بینین